مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی لە پیرمام کۆبوونەوە

ئەمڕۆ هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی لە پیرمام کۆبوونەوە و لە راگەیەندراوێکی هاوبەشیشدا ئاشکرایانکرد، گفتوگۆکان ئەرێنی بوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەزای پیرمام کۆبوونەوە و لە دوای کۆبوونەوەکە لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا بڵاویانکردەوە، ” ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی و ژمارەیەک پرسی دیکەی پەیوەست بە بارودۆخی هەرێمی کوردستان، تەوەری گفتوگۆکان بوون و لێکتێگەیشتنی ئەرێنی بۆ زۆر لە پرسەکان هەبوو”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، “هەندێک بابەتی دیکە کە پێویستییان بە گفتوگۆی زیاتر هەبوو، لە کۆبوونەوەکانی ئایندەدا بڕیاری پێویستیان لەسەر دەدرێت”.

لە دوای کۆبوونەوەکەی هەفتەی رابردووی هەردوولا لە شاری سلێمانی ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەی هەردوولایە تایبەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان ئەنجامدرابێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی: ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 11 ئامادەدەکرێت

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 11 ئامادەدەکرێت. یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی لە لێدوانێکدا…
Total
0
Share