وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی رێككەوتوون لەسەر وادەی ئەنجامدانی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.

سەرچاوەیەكی سیاسیی ئاگادار لە لێدوانێكدا رایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی رێككەوتووە لەسەر ئەنجامدانی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە رۆژی شەممەی داهاتوو.

ئەو رێككەوتنە لەمیانەی كۆبوونەوەی ئێوارەی دووشەممەی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا بوو كە لە نووسینگەی عەمار حەكیم بەڕێوەچوو.

ئەوەش لەكاتێكدایە دوێنێ پشووی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتاییهات. هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، بڕیاربوو سێشەممە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی فراکسیۆنەکان بەڕێوەبچێت، بەڵام بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

بڕیاربوو کۆبوونەوەکە بە مەبەستی دیاریکردنی رۆژێک بێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

لەدوای دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە وەرزی رابردووی یاسادانان، بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان لەسەر کاندیدێک تائێستا ئەو پرسە بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.

بابەتی پێشتر

پێنتاگۆن: لوید ئۆستن تووشی شێرپەنجە بووە

بابەتی دواتر

کۆمپانیای مێتا ناوەڕۆکی هەریەکە لە فەیسبوک و ئینستاگرام بۆ هەرزەکاران سنوورداردەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share