پێنتاگۆن: لوید ئۆستن تووشی شێرپەنجە بووە

لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)بڵاویکردەوە، لوید ئۆستن تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە و مانگی رابردوو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە.

لوید ئۆستن لە کۆتایی ساڵی رابردوو گەیەندرایە نەخۆشخانە و نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجامدرا، لە شەوی سەری ساڵیش بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستیی رەوانەی بەشی چاودێری چڕ کرا.

بە وتەی پزیشەکەکانی ئۆستن، ناوبران دۆخی تەندروستیی جێگیرە، بەڵام هێشتا پێویستی بەوەیە لەژێر چاودێریدا لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

هەنگاوێك بۆ چارەسەری كێشەی مووچە راگەیەندرا

بابەتی دواتر

وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە مامەڵە ئاسیاییەکاندا بەرزبووەوە، ئەوەش لەژێر کاریگەریی ئەو پێشبینییانەی کە باس لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان دەکەن…
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی ژنانە

ئەمڕۆ 8ی ئازار (8ی مارس) لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە رۆژی جیهانیی ژنان دانراوە، بەو بۆنەیەوە ساڵانە ‏لە…
Total
0
Share