قوباد تاڵەبانی: هەوڵی جدی هەیە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە

جێگری سەرۆک وەزیران رایدەگەیەنێت، وەفدی هەرێم لە دوایین سەردانیدا بۆ بەغداد گفتوگۆی باش و ئەرێنییان کردووە و، هەوڵی جدیش هەیە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ لە هەولێر لەگەڵ وەفدێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەرۆکایەتیی کلۆدیۆ کۆردۆن، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی بۆ عێراق کۆبووەوە.

قوباد تاڵەبانی دواین گۆڕانکارییەکانی بۆ وەفدی میوان روونکردەوە و رایگەیاند؛ وەفدی هەرێم لە دواین سەردانیدا بۆ بەغداد گفتوگۆی باش و ئەرێنییان کردوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ و هەوڵی جدیش هەیە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە.

وتیشی، “لەم قۆناغەدا پێویستە حکومەتی هەرێم و هەموو لایەنە کوردستانییەکان پێکەوە گفتوگۆی جدی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان و فراکسیۆنە جیاوازەکانی ناو پەرلەمانی عێراق بکەن تا یاسای بودجە بەشێوەیەک هەمواربکرێتەوە کە کێشەی مووچەی فەرمانبەران و بەشە بودجەی هەرێم بە یەکجاری چارەسەربکات”.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و چۆنییەتی پێکهێنانی حکومەتە خۆجێیەکان کرا. لەمبارەیەشەوە جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە کە؛ دەبێت بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتە خۆجێیەکاندا رێز لە دەنگ و ئیرادەی خەڵک بگیرێت و هاوکاتیش نابێت هەوڵی پەراوێزخستنی هیچ لایەن و پێکهاتەیەک بدرێت.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش، جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد کە جێی رەزامەندی هەمووان بێت و مافی هەموو لایەک و لەناویشیاندا پێکهاتەکان پارێزراوبێت.

لە دواین تەوەری کۆبوونەوەکەشدا باسی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و دۆخی سیاسی عێراق کرا. هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە لایەنە عێراقییەکان هەستیاری دۆخەکە لەبەرچاو بگرن و بە گرتنەبەری سیاسەتی حەکیمانە خۆیان بەدووربگرن لە هەر جۆرە هەڵوێست و هەنگاوێک کە سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان بخاتە مەترسییەوە.

بابەتی پێشتر

گابرێل ئاتال وەک سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا دیاریکرا

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی ئەنجومەنی پێكهاتەی توركمان: ئەو كۆبوونەوەیەی ئەنجامدرا هاوشێوەی كۆبوونەوەی حزبی بووە نەك پێكهاتەی توركمان

سەرۆكی ئەنجومەنی پێكهاتەی توركمان لە هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو كۆبوونەوەیەی ئەمڕۆی پێكهاتەكان هاوشێوەی كۆبوونەوەی حزبی بووە نەك پێكهاتەی توركمان.…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام و ئەندەرپاسی فاروق نزیكدەبێتەوە لە قۆناغی دڵخۆشكەر

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام و ئەندەرپاسی فاروق نزیكدەبێتەوە لە قۆناغی دڵخۆشكەر. بەپێی راگەیەندراوێكی…
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share