گابرێل ئاتال وەک سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا دیاریکرا

ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا، گابرێل ئاتالی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵاتەکە دیاریکرد و بەهۆی کەمی تەمەنییەوە وەک .گەنجترین سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا ناوی دەبرێت

ئەمڕۆ سێشەممە، نوسینگەی سەرۆکایەتی فەرەنسا بڵاویکردەوە، گابرێل ئاتالی تەمەن 34 ساڵ وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵاتەکە دیاریکراوە، ناوبراو پێشتر وەک وەزیری پەروەردە و وتەبێژی حکومەت کاری کردووە.

ئەمەش دوای ئەوە هات، سەرۆک وەزیرانی پێشووی وڵات ئیلیزابێس بۆرن رۆژی دووشەممە، دەستی لەکارەکەی کێشایەوە.

بڕیار وایە ماکرۆنی 46 ساڵ کە سەرۆکی فەرەنسایە و ساڵی 2027 سەرۆکایەتییەکەی کۆتایی پێ دێت، لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا حکومەتی نوێی وڵاتەکەی دروست بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: نازانین ئـ.ـێران وەستاوە لە پـ.ـیتاندنی یـ.ـۆرانیۆم یان بەردەوامە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایدەگەیەنێت، ناتوانین دڵنیاببینەوە کە ئـ.ـێران وەستاوە لە پـ.ـیتاندنی یـ.ـۆرانیۆم یان دەستیکردووەتەوە بە پڕۆسەی پیـ.ـتاندنی…
Total
0
Share