خواردنی جگەر تەندروستە؟

لەشكر حەمید، ئەندازیاری خۆراك ڕایدەگەیەنێت، جگەری ئاژەڵ و پەلەوەر كۆمەڵێك سوودی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ ڕێژەیەكی زۆر ڤیتامین B12 ی تێدایە كە سوودی هەیە بۆ زیادبوونی خوێن و یارمەتی دروستبوونی خڕۆكە سوورەكان دەدات و كاریگەری لەسەر تەندروستیی دەمارەكان هەیە، بەهای خۆراكی بەرزە و دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، بە جۆرێك 18%بۆ 28%ی پڕۆتینە.

دەڵێت، “دەبێت هەمانكات ئاگاداربن جگەر ئامێری پاڵاوتنە لە لەشی ئاژەڵ یان مریشك و هەموو ئەو هۆرمۆن و دەرمانەی دەدرێت بەئاژەڵەكە یان مریشكەكە تێیدا كۆدەبێتەوە، ژەهر لەلەشدا كۆدەكاتەوە، بۆیە پێویستە دڵنیابین ئەو ئاژەڵە یاخود مریشكە ماوەیەكە هۆرمۆن و دەرمانی پێنەدراوە ئینجا بیخۆین.

بۆ ئەوانەی نەخۆشی دەردەشا (دا‌و الملوك) یان هەیە جگەر گونجاو نییە چونكە بڕێكی زۆر ترشی یوریك دروستدەكات، ڕێژەیەكی زۆریش چەوری و كۆلیسترۆڵی تێدایە و بۆ ئەو كەسانە زۆر گونجاو نییە نەخۆشیی دڵ و بۆرییەكانی خوێنیان هەیە.

هەروەها جگەری بەستووی هاوردە نەبێت، چونكە ڕێژەیەكی زۆر نیتراتی سۆدیۆمی تێدایە لە هەندێك باردا زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاركردنی فەرمانبەری خۆبەخش بۆ سلێمانی ڕەتدەكرێـتەوە بۆ زۆنی ئەولا بە لێشاو دادەمەزرێندرێن

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستیی سێمانی ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی تەندروستی كاركردنی فەرمانبەری خۆبەخش بۆ تەندروستیی سلێمانی ڕەتدەكاتەوە و بۆ…
Total
0
Share