بانکی ناوەندیی عێراق دۆلاری زیاتری خستەبازاڕەوە؛ دۆلار بەرزە

بانکی ناوەندیی عێراق بەردەوامە لە زیادکردنی خستنەڕووی دۆلار و لەماوەی هەفتەیەکدا رۆژانە زیادی کردووە و ئەمڕۆ گەیاندییە 221 ملیۆن دۆلار و 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم هاوتای 153 هەزار و 950دینارە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق 221 ملیۆن و شەش هەزار و 414 دۆلاری خستەبازاڕەوە، 209 ملیۆن و 886 هەزار و 414 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بوو، 11 ملیۆن و 120 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بوو.

خسنتەڕووی دۆلاری بانکی ناوندیی زیادیکردووە، کۆتایی هەفتەی رابردوو 205 ملیۆن و 207 ملیۆن و یەکشەممە 210 ملیۆن دۆلار و دوێنێ دووشەممەش 217 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.

بە گوێرەی قسەی چاودێران، بەهۆی کەمی کاشەوە، ئەو بڕەی بانکی ناوەندیی دەیخاتە بازاڕەوە کاریگەری بەرچاوی نابێت لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەکانی عێراقدا.

بابەتی پێشتر

زمانی کوردی بۆ رێنماییەکانی حەج و عومرە لە سعودیە زیاددەکرێت

بابەتی دواتر

کۆریای باشوور بە بڕیارێکی مێژووی خواردنی گۆشتی سەگی قەدەغەکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“هێرشەكان لە خاكی هەرێمەوە دەكرێن”
‏تورکیا ئۆپەراسیۆنێكی نوێی لە خاكی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بەبیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکان، ئۆپەراسیۆنەکەی…
Total
0
Share