زمانی کوردی بۆ رێنماییەکانی حەج و عومرە لە سعودیە زیاددەکرێت

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێم رایگەیاند، “لەمەودوا بە زمانی شیرینی کوردی رێنوێنی پێشکەشی حاجیان و عومرەکاران دەکرێت”.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، “وەفدێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە لە شاری جەدەی سعودیە کە بە بەشداری وڵاتانی ئیسلامی بەڕێوەچوو، بەشداری کۆنگرە و پێشانگای حەج و عومرەی کرد، کە تێیدا تاوتوێی رێکارە گرنگەکانی خزمەتکردنی میوانانی ماڵی خوا کرا و باشترین ڕێگاکان لەو بارەیەوە دەستنیشانکران”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “لە ھەنگاوێکی گرنگدا و لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکەدا، وەزیری کاروباری حەج و عومرەی سعودیە رەزامەندیدا لەسەر زیادکردنی زمانی شیرینی کوردی بۆ رێنماییەکانی حەج و عومرە”.

دەشڵێت، “وەک ھەر زمانێکی تری نێودەوڵەتی، ئەم ھەنگاوە دەستکەوتێکی گرنگە بۆ خەڵکی کوردستان و حاجیان و عومرەکاران”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێزەكانی پێشمەرگە هەڵمەتێكی كێوماڵكردنیان لە سنووری گەرمیان دەستپێكرد

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، هێزەكانیان هەڵمەتێكی كێوماڵكردنیان لە چەند گوندێكی سنووری گەرمیان دەستپێكردووە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، لە سنووری…
Total
0
Share