کۆریای باشوور بە بڕیارێکی مێژووی خواردنی گۆشتی سەگی قەدەغەکرد

ئەنجومەنی نیشتمانیی کۆریای باشوور یاسایەکی مێژووی دەرکرد کە تێیدا خواردنی گۆشتی سەگی قەدەغەکرد لە کاتێکدا خواردنێکی باوی ئەو وڵاتەیە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چەندین سەدە پێش ئێستا.

بەزۆرینەی دەنگ ئەنجومەنی نیشتمانیی کۆریای باشوور رەشنووسی یاسای قەدەغەکردنی خوراردنی سەگی پەسەندکرد و یاسا پێشنیازکراوەکەش دوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و واژۆی یۆن سوک یۆل، سەرۆکی ئەو وڵاتە دەبێتە یاسایەکی رەسمی.

بەپێی یاسا نوێیەکە، بەخێوکردن یان سەربڕینی سەگ بە مەبەستی خواردنی گۆشتەکەیان و دابەشکردن یان فرۆشتنی گۆشتەکەی لە ساڵی 2027 قەدەغەدەکرێت، هەروەها ئەوانەی سەگ سەردەبڕن رووبەڕووی زیندان دەبنەوە بۆ ماوەی دوو بۆ سێ ساڵ یاخود پێبژاردن بە بڕی 30 ملیۆن وۆنی کۆری کە دەکاتە 22 هەزار و 768 دۆلاری ئەمریکی.

هەوڵەکانی قەدەغەکردنی خواردنی گۆشتی سەگ رووبەڕووی بەرەنگاربوونەوەی توندی جووتیاران و هاوڵاتییانی کۆریای باشوور بووەتەوە کە پیشەیان لەسەر ئەو گۆشتەیە، هاوکات راپرسییەکانی ئەم دواییە دەریانخستووە کە زۆرینەی خەڵکی ئەو وڵاتە چیتر گۆشتی سەگ ناخۆن.

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندیی عێراق دۆلاری زیاتری خستەبازاڕەوە؛ دۆلار بەرزە

بابەتی دواتر

ئیدریسی نانەوا ئازادکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share