عەلی قەرەداغی بە سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان هەڵبژێردرا.
یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان لە شەشەمین كۆنگرەی خۆیدا كە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت، بە دەنگی زۆرینەی ئەندامان عەلی قەرەداغی بە سەرۆك هەڵبژارد.
عه‌لى قه‌ره‌داغى ساڵی 1949 له گوندى نه‌وتى سه‌ر به شارۆچكه‌ى قه‌ره‌داغی پارێزگاى سلێمانى لەدایكبووە. له ساڵى 1969 په‌یمانگاى ئیسلامى ته‌واو كردووه، یه‌ك ساڵ دواى ئه‌وه له ساڵى 1970 ئیجازه‌ى مه‌لایه‌تى وه‌رگرتووه. دواتر په‌یوه‌ندى كردووه به كۆلێژى ئیمام ئه‌عزه‌م له به‌غداد بۆ خوێندنى به‌كالۆریۆس له شه‌ریعه‌تى ئیسلامی‌دا له ساڵى 1975، به پله‌ى نایاب كۆلێژى ئیمام ئه‌عزه‌مى ته‌واو كردووه. لە ساڵانی 1980 و 1985 بڕوانامەكانی ماستەر و دكتۆرای لە میسر بەدەستهێناوە.
له ساڵى 2004 له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك زاناى جیهانى، یه‌كێتیى جیهانیى زانایانى موسڵمانیان دامه‌زراندووه، له ساڵى 2011 بووه‌ته ئه‌میندارى گشتى و، ئەمساڵ وەك سه‌رۆكى یه‌كێتییەكە هەڵبژێردرا.