لە هەر 100 هەزار هاوڵاتیی عێراقی 126 یان لە زیندانن

بەپێی ئامارێک لە ریزبەندی وڵاتان بۆ ژمارەی زیندانیکراوان، عێراق لە پلەی 81 ی جیهاندایە.

بەپێی ئامارەکە لە کۆی 164 وڵاتی جیهان، لە ریزبەندی زۆرترین ژمارەی زیندانیکراوان عێراق لە پلەی 81 دایە، بە نزیکەیی 55 هەزار زیندانیکراوی هەیە، بەو مانایەی لە هەر 100 هەزار هاوڵاتیی عێراقی 126 یان بەهۆی تێوەگلانی لە تاوانێک یان زیاتر لە زینداندایە.

لە لوتکەی ریزبەندییەکەدا ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا هەیە، کە لە کۆی 100 هەزار هاوڵاتیی وڵاتەکە 664 کەسیان زیندانین، لەدوای ئەویش هەریەکە لە وڵاتانی سلڤادۆر تورکمانستان، روەندا، کوبا، تایلاند، پەنەما، کۆستەریکا، ئۆرۆگوای و بەرازیل هەن.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی: ئەو نەوتەی حکومەتی عێراق رەوانەی دەکات لە سەنتەری سلێمانی دابەشناکرێت

بابەتی دواتر

پزیشکێکی ددان: ئاوی لیمۆ لە چا و قاوە خراپترە بۆ ددانەکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فه‌یسبوك ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستنیشانده‌كات كه‌ له‌ عێراق مافى بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه‌

كۆمپانیاى فه‌یسبوك ڕایگه‌یاند، چه‌ند ئامراز و سیاسه‌تێكی نوێی خستووه‌ته‌گه‌ڕ كه‌ له‌ڕێگه‌یانه‌وه‌ شه‌فافییه‌ت و ڕێكارى نوێ ده‌سته‌به‌رده‌كرێن بۆ ڕیكلامه‌كانى…
Total
0
Share