لە هێرشێکی داعشدا 11 ئەندامی سوپای عێراق کوژران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە ناحیەی عزێم-ی پارێزگای دیالە هێرشیانکردووەتەسەر بنکەیەکی سەربازیی سوپای عێراق و 11 ئەندامی سوپا کوژراون.

میدیا عێراقییەکان ئاشکرایانكرد، هێرشەکان لە گوندەکانی ” الطالعة و الكرامي” ڕوویانداوە و بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە هێرشەكە پێشبینینەکراو بووە”.

دوای هێرشەکە هێزی پشتوانی گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە و چەکدارانی داعش ناوچەکەیان بەجێهێشتووە.

لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا، نالەباریی کەشوهەوا بۆ چەکدارانی داعش دەرفەتێکی لەباربووە بۆ هێرشکردن و شەوی ڕابردووش چەکداران هێرشیانکردەسەر زیندانێک لە ڕۆژئاوای کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکاری هاتنەخوارەوەی پاسپۆرتی عێراقی لە ڕیزبەندییە جیهانییەکان ئاشکرا دەکرێت

ئەحمەد عەبدولستار، بەڕێوەبەری کاروباری پاسپۆرتی عێراق هۆکارەکانی پشت هاتنەخوارەوەی پاسپۆرتی عێراقی لە ڕیزبەندیی پاسپۆرتی وڵاتانی جیهاندا ڕوونکردەوە و…
Total
0
Share