لەگەڵ زیادبوونی بەرهەمهێنانی ئۆپیک نرخی نەوت دابەزی

لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نەوتی خاو نزیکەی 1٪ی بەهاکەی لەدەستدا، ئەوەش دوای ئەوەی نرخی نەوتی خاوی سعودی دابەزینی بەخۆیەوە بینی و ئاستی بەرهەمهێنانی رێکخراوی ئۆپیک زیادی کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 77 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 72 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدا، دوێنێ نرخی هەردوو جۆری نەوتەکە لە برێنت و تێکساس، یەکی دۆلارێک بەرزتربوون لەو نرخەی ئەمڕۆ.

ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرایکردووە، لە مانگی رابردوودا، بەرهەمهێنانی ئۆپێک بە رێژەی 70 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیادیکردووە و گەیشتووەتە 27.88 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، کە ئەوەش زیاترە لە فشارەکانی بەرزبوونەوەی نرخەکان کە پەیوەندییان بە نیگەرانیی جیۆپۆڵەتیکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی کورتەباڵاکان: عەممار حەکیم بەڵێنیدا کار بۆ هاوتاکردنی مووچەکانمان لەگەڵ عێراق بکات

سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان، رایگەیاند، “عەممار حەکیم بەڵێنیدا کار بۆ هاوتاکردنی مووچەکانمان لەگەڵ عێراق بکات”. عومەر جەبار، سەرۆکی…
زیاتر ببینە

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: گەشەی ئابوریی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەمساڵدا خاودەبێتەوە

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و ئاڵۆزییەکانەوە گەشەی ئابوری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست خاوبووەتەوە. سەبارەت بە گەشەی…
Total
0
Share