سروە محەمەد: تا ساڵی 2027 گرفت بۆ مووچە دروست نابێتەوە

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تا ساڵی 2027، کێشەی مووچەی هەرێمی کوردستان دروست نابێتەوە.

سروە محەمەد لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیەدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دەنێردرێت و دواکەوتنی خەرجکردنیشی، پەیوەندیی بە تەواونەکردنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقەوە هەیە.

وتیشی، بەغداد داوای 70 بۆ 75 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی لە هەرێمی کوردستان دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ کامیل: لەم هەفتەیەدا دابەشکردنی بەشەئاردی هەشتەم دەستپێدەکات

بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی بەشەئاردی هەشتەم. دەشڵێت، بەم نزیکانە دەستدەکەن بە ئامادەکارییەکان…
زیاتر ببینە

دەستكرا بە پڕكردنەوەی ئەو شوێنانەی مەترسیی كەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێل هەیە

لەسەر پێشنیازی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لەلایەن شارەوانیی قەزاكەوە دەستكرا بە پڕكردنەوەی ئەو شوێنانەی مەترسیی كەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێل لەسەر چیای…
Total
0
Share