وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، كار بۆ ئازادكردنی تەواوی بارمتەكان لە غەززە دەكەین و بەهۆی هێرشی حوسییەكانەوە ئابوری 40 وڵات زیانی بەركەوتووە.
ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، لە ئێستادا كار بۆ زامنكردنی ئاسایشی دەریایی لە ناوچەكە دەكەین و هێرشی حوسییەكان زیانی بە ئابوری 40 دەوڵەت گەیاندووە و هەموو ئامانجی ئێمە لە ئێستادا ئازادكردنی تەوای بارمتەكانە لە كەرتی غەززە.
وتیشی، قەتەر رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل لە ماوەی رابردوو بە ئامانجی ئازادكردنی بارمتەكان و لەهەمانكاتدا دۆخیی مرۆیی لە غەززە زۆرخراپە.