رۆژی چوارشەممە 47یەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی بەغداد دەستپێدەکات

چوارشەممەی داهاتوو 47یەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی بەغداد بە بەشداریی 20 وڵات و 800 کۆمپانیای ناوخۆیی و عەرەبی و بیانی دەستپێدەکات.

تالیب حەسەن نیما، بەڕێوەبەری گشتیی بەدواداچوون و پلاندانان لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، “سەرقاڵی ئامادەکارییەکانن بۆ کرردنەوەی 47یەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی بەغداد کە بڕیارە 10ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “لە ژێر دروشمی عێراق بەردەوامە، پێشانگاکە 10 رۆژ بەردەوام دەبێت و تێیدا کۆمپانیاکانی 20 وڵاتی جیهان بەشداریدەکەن کە زۆرترینیان کۆمپانیا سعودییەکانن کە نزیکەی 140 کۆمپانیا دەبن”.

ئەو بەرپرسە حکومییە ئەوەشی ئاشکرا کرد، “کۆی ئەو کۆمپانیایانەی بەشداری لە پێشانگاکەدا دەکەن 800 کۆمپانیایە کە لە وڵاتانی ئەڵمانیا، ژاپۆن، ئیسپانیا، تورکیا، ئێران، هیندستان، ئیمارات، سەڵتەنەی عەمان، میسر و سوریا لەگەڵ کۆماری چیک و ئازەربایجان بەشداریدەکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان: نرخی PS5 نزیکەی 40 دۆلار بەرزبووەتەوە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان ئاشکرایدەکات، بەهۆی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، نرخی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، بەتایبەتیش PS5 بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە. حاجی هێمن…
Total
0
Share