باڵیۆزی فەڕەنسا لە تورکیا بانگھێشتی وڵاتەکەی کرایەوە

ماكرۆن و ئەردۆغان

باڵیۆزی فەڕەنسا لە تورکیا، بەمەبەستی ڕاوێژکردن، بانگھێشتی وڵاتەکەی کرایەوە، ئەوەش پاش وتە توندەكەی ئەردۆغان دێت كە دژی ماكرۆن كردی.

بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوەی لە کۆشکی ئیلیزێ بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لێدوانەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكکۆماری تورکیا لەبارەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا، “مایەی قبوڵ نییە”.

ھەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 25ی تشرینی یەكەم بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەشکراوە کە باڵیۆزی ھەرڤی ماگرۆ، فەڕەنسا لە تورکیا، بەمەبەستی ڕاوێژکردن بانگھێشتی فەڕەنسا کراوەتەوە.

ئەردۆغان دوێنێ شەممە 24ی تشرینی یەكەم ڕەخنەی لە فەڕەنسا گرت و گوتی، ” ئەو کەسەی پێیی دەوترێت ماکرۆن چی کێشەیەکی لەگەڵ ئیسلام ھەیە؟ چی کێشەیەکی لەگەڵ موسڵمانان ھەیە؟، ماکرۆن پێویستی بە پشکنینی عەقڵی ھەیە، چونکە چۆن سەرۆکی دەوڵەتێک بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ ملیۆنان لە پەیرەوانی ئاینی جیاواز (موسڵمانان) لە وڵاتەکەیدا، دەکات، دوای یەک ساڵ ھەڵبژاردن ھەیە، چارەنوسی ماکرۆن لە ھەڵبژاردنەکان دەبینین، پێموایە كۆتاییهاتنی نزیكە”.

بابەتی پێشتر

كەركوك.. ‘داعش گۆڕانکاری دەکات و چەند بەرپرسێکی نوێ دەنێرێتە پارێزگاكە‘

بابەتی دواتر

ئیرەج مەسجدى کێیە و ئێستا لە کوێیە ؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایدن بۆ سەرۆکی چین: دیکتاتۆرە

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، شی جینپینگ، هاوتا چینییەکەی لەگەڵ سەرکردە “دیکتاتۆرییەکان” ناوبرد،ئەمەش لە کۆبوونەوەی پارتەکەیدا و…
Total
0
Share