خوێندنی باڵای عێراق بە نووسراوێک سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان ئاگاداردەکاتەوە کە دەبێت خوێندکارە یەکەمەکان دابمەزرێنن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق نووسراوێکی ئاڕاستەی زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان کردووە و داوای زانیاری خوێندکارە یەکەمەکان لە ساڵی 2016ەوە دەکات.
لە نووسراوەکەدا خوێندنی باڵای عێراق ئەو زانکۆ و پەیمانگایانە پابەند دەکات بە دامەزراندنی ئەو خوێندکارە یەکەمانە بەپێی بڕیارێکی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران کە لە ساڵی 2016 دەرچووە.