کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەرگای بۆ تۆمارکردنی لیست و پارتەکان کردەوە

کۆسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای تۆمارکردنی ناوی لیست و پارتەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کردەوە.

لە راگەیەندراویكدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، دەرگای ناو تۆمارکردنیان بۆ سەرجەم لیست و پارتە سیاسییەکان کردووەتەوە، کە دەیانەێت بەشداریبکەن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بۆ ساڵی 2023.

کۆمسیۆن رایگەیاندووە، کاتی دەستپێکردنی ناو تۆمارکردن لە رۆژی شەممە 1ی تەمموزی 2023وە دەستپێدەکات تاوەکو 30ی تەمموزی 2023 بەردەوام دەبێت.

لە 27ی ئازاری 2023دا دەنگیدا لەسەر گۆڕانکاری لە سێ ماددەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رووانگەی ئابوریی عێراق: بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاند

رووانگەی ئابوریی عێراق رایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رۆژێکدا 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاند. رووانگەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵای سیاسیی عێراق: بڕیارەکەی پارتی بۆ تێکدانی پرۆسەی دیموکراسییە لە هەرێم

سەرچاوەیەکی باڵای سیاسیی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەکەی پارتی بۆ تێکدانی پرۆسەی دیموکراسییە لە هەرێم، ئەوەش نیگەرانیی لەلای كونسوڵی وڵاتان…
Total
0
Share