ئاسۆ مامەند: لە رێگای یاساوە چارەسەری كێشەی دانیشتووانی گەڕەكی نەورۆزی كەركوك دەكەین

سەرپەرشتیاری كەركوك ــ سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “رێگانادەین ستەم لە دانیشتووانی گەڕەكی نەورۆزی كەركوك بكرێت و دەشڵێت، “لە رێگای یاساوە چارەسەری كێشەی دانیشتووانی ئەو گەڕەكە دەكەین”.

ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاسۆ مامەند و شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتیی یەكێتی گەیشتنە گەڕەكی نەورۆز و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو، ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك ــ سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، دڵنیاتان دەكەینەوە لەگەڵتان دەبین و ئەم كێشەیە بە رێگای یاسایی چارەسەر دەكەین و بڕیارە سەرۆك بافڵ سەردانی بەغداد دەكات و ئەو كێشەیە لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد تاوتوێدەكات.

وتیشی، “رێگانادەین هاوڵاتییان لەم گەڕەكە ماڵەكانیان چۆڵبكرێت و دانیشتووانی ئەم گەڕەكە خۆڕاگرن و دانوستانیش بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستپێدەكات و پێویستە كورد لە كەركوك یەكڕیزبێت”.

بابەتی پێشتر

قەیرانی دەریای سوور تێچووی گواستنەوەی دەریایی بەرێژەی 173٪ بەرزکردووەتەوە

بابەتی دواتر

حکومەتی عێراق زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان پابەند بە دامەزراندنی یەکەمەکان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوی ماسی لە بەنداوێک قەدەغەکرا

قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڕیاری قەدەغەکردنی راوەماسیی لە بەنداوی دێوانە راگەیاند و لەمڕۆوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت. لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی دەربەندیخان…
Total
0
Share