راوی ماسی لە بەنداوێک قەدەغەکرا

بەنداوی دێوانە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڕیاری قەدەغەکردنی راوەماسیی لە بەنداوی دێوانە راگەیاند و لەمڕۆوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی دەربەندیخان ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، راوەماسی لە بەنداوی دێوانە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەی قائیمقامی قەزای دەربەندیخان و لێپرسراوی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان بەڕاوێژ و پەیوەندی لەگەڵ جێگرایەتیی داواکاری گشتیی قەزای دەربەندیخان، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی لە بەنداوی دێوانە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەدوای بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەکەوە بە هەموو شێوەیەک ڕاوی ماسی قەدەغەیە لە بەنداوەکە و هەر راوچییەک راو بکات رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ کامیل: شایستەی دارایی جوتیارانی سلێمانی دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، شایستەی دارایی جوتیارانی سلێمانی دابەشدەکرێت. نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی…
Total
0
Share