قەیرانی دەریای سوور تێچووی گواستنەوەی دەریایی بەرێژەی 173٪ بەرزکردووەتەوە

بەهۆی بەردەوامی قەیرانی دەریای سوورەوە تێچووی گواستنەوەی دەریایی لە نێوان ئاسیا و ئەوروپا و ئەمریکا لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی رابردووەوە بە رێژەی 173٪ بەرزبووەتەوە.

لە راپۆرتێکدا کە کۆمپانیای فرەیتسی تایبەتە بە کارەکانی کەشتیوانی و چاودێریکردنی داتاکانی پەیوەست بە پیشەسازی گواستنەوەی دەریایی بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بەوە دەکات، “تێچووی گواستنەوەی دەریایی لە نێوان ئاسیا و ئەوروپا و ئەمریکا بەڕێژەی 173٪ زیادیکردووە، ئەوەش بەهۆی کەمکردنەوەی باری کەشتییەکان لەئەنجامی هەڕەشە بەردەوامەکان بۆ سەر کەشتییە بارهەڵگرەکان لە دەریای سوور”.

هێرشەکان کەشتییەکانیان ناچارکردووە رێڕەوی خۆیان بگۆڕن بۆ ئەوەی بە دەوری باشووری ئەفریقادا بسووڕێنەوە بۆ گەیشتن بە ئەوروپا و ئەمریکا، ئەوەش تێچووی گەشتەکەی بەرزکردووەتەوە.

پێشتریش هەریەکە لە کۆمپانیای MSC و Maersk کە دوو کۆمپانیای گەورەی بواری گواستنەوە و گەیاندنی دەریایین لە جیهاندا، لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2023ەوە گەشتە بازرگانییەکانیان لە دەریای سوورەوە راگرتووە و لەجیاتی ئەوە رێگای دەریایی باشووری ئەفریقا بەکاردەهێنن.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

ئاسۆ مامەند: لە رێگای یاساوە چارەسەری كێشەی دانیشتووانی گەڕەكی نەورۆزی كەركوك دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share