فەهمی بورهان سکاڵا لە دژی پێشێلکارییەکانی گەڕەکی نەورۆز تۆماردەکەین

سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم، رایدەگەیەنێت، “سکاڵای یاسایی لە دژی پێشێلکارییەکانی گەڕەکی نەورۆز تۆماردەکەین”.

فەھمی بورھان، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لە گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکوک رایگەیاند، سکاڵای یاسایی لە دژی پێشێلکارییەکانی گەڕەکی نەورۆز تۆماردەکەین، بە یاسا پشتیوانی لەو کەیسە دەکەین.

ئاماژەی بە ئەوەش کرد، پەیوەیست بە کێشەکانی دیکەی شاری کەرکوک وەفدێک بە سەرۆکایەتی من دروستکراوە و سەردانی بەغداد دەکەین، لە رابردووش هەوڵی زۆر دراوە، بەڵام کار بە بڕیارەکان ناکرێت.

رۆژی 2ی ئەم مانگە، هێزێکی سوپای عێراق هەڵیکوتایە سەر گەڕەکی نەورۆز لە شاری کەرکوک، هێزەکە داوای چۆڵکردنی 122 خانووی دەکرد کە لە سەردەمی رژێمی بەعس بە زێدەڕۆ لەسەر زەویی هاووڵاتییانی کورد دروستکراون.

 

 

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 210 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی عێراق: پارەدانی ئەلیکترۆنی بنچینەی چاکسازیی داراییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوا له‌ مامۆستایان ده‌كات بچنه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن

به‌ڕێوبه‌رانی هه‌ردوو په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوا له‌ مامۆستایان ده‌كه‌ن بچنه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ده‌ڵێن، چارەنووسی خوێندن بەم شێوەیە لەبەرژەوەندیی…
Total
0
Share