کارەبای سلێمانی لەبارەی لێخۆشبوونى 50%ی پارەى کارەباى نانەوا و سەموونخانەکان روونکردنەوە دەدات

کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لێخۆشبوونى 50%ی پارەى کارەباى نانەوا و سەموونخانەکان بەردەوامە”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگادارى سەرجەم خاوەن فڕنی سەموون و نانەواخانەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى دەکەینەوە، کە داشکاندنی %50ی پارەى خەرجى کارەباکانیان، بەپیێى فەرمانى وەزارەتى کارەبا، بەردەوامە.

ئاماژە بەوەش دەکات، “بڕیارەکە لە 10ی نیسانی 2022ەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، خاوەن فڕنی سەموون و نانەواخانەکان بۆ ئەوەى سوودمەند ببن بەڵگەنامەکان لەگەڵ خۆتان ببەن تا کارى داشکاندنەکەتان بۆ بکرێت”.

 

بابەتی پێشتر

ئەمریکا: لە رووداوێکی تەقەکردندا منداڵێک گیانیلەدەستدا و پێنج کەس برینداربوون

بابەتی دواتر

یەکەمین سەنتەری چاندنی جگەر لە سلێمانی کرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كارەبای ژمارەیەك باخ بڕدرا

بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی بەرگرتن لە بەفیڕۆدانی وزەی كارەبا لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتییان كارەبای ژمارەیەك…
Total
0
Share