ئەمریکا: لە رووداوێکی تەقەکردندا منداڵێک گیانیلەدەستدا و پێنج کەس برینداربوون

لە ویلایەتی ئایوای ئەمریکا، بەهۆی تەقەکردن لەنێو خوێندنگەیەکدا منداڵێک گیانلەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

رۆژنامەی ئەسۆشێتد پرێسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، خوێندکارێکی ئامادەیی، لە خوێندنگەی بێری لە ویلایەتی ئایوای ئەمریکا، تەقەی کردووە و بەهۆیەوە خوێندکارێکی پۆلی شەشی بنەڕەتی گیانیلەدەستداو پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی رۆژنامەکە، ئەو خوێندکارەی تەقەی کردووە دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێکرا، بە مردوویی دۆزرایەوە.

بەپێی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی ویلایەتی ئایوا، پۆلیس لەکاتی گەڕان بەناو خوێندنگەکەدا تەقەمەنی دەستکردی دۆزیوەتەوە و دواتر پوچەڵیکردووەتەوە.

رووداوی تەقەکردن لە ویلایەتی ئایوا لەنێو خوێندنگەکاندا لەم ساڵانەی دواییدا زیادیکردووە، بەجۆرێک بەپێی ئامارەکان، لە ساڵی 2023 دا 346 رووداوی لەوجۆرە تۆمارکراون.

 

 

بابەتی پێشتر

کەشناسی وادەی بارینی بەفر لە سەنتەری شارەکان ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

کارەبای سلێمانی لەبارەی لێخۆشبوونى 50%ی پارەى کارەباى نانەوا و سەموونخانەکان روونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share