سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی مەرجەکانی پێدانی ڤیزای بازرگانیی ڕاگەیاند

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران مەرجەکانی پێدانی ڤیزای بازرگانیی بۆ بازرگانانی هەرێم ئاشکراکرد و پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆناشی لەگەڵدایە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی ئەمڕۆ 20ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، “ئاگاداری ته‌واوی بازرگان و چالاكانی ئابوریی هه‌رێمی كوردستان ده‌كەینەوە كه‌ بۆ وه‌رگرتنی ڤیزای بازرگانی به‌مه‌به‌ستی چوون بۆ ئێران، پێویسته‌ ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی خواره‌وه‌ بخه‌نه‌ڕوو:

1- پێناسی بازرگانیی باوه‌ڕپێكراو و له‌كاردابوو

2- بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمی كۆمپانیا و هاوبه‌شه‌ بازرگانه‌ ئێرانیه‌كان له‌سه‌ر پێویستیی چوون بۆ ئێران به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ و ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست یاخود پسوله‌ و وه‌صڵی كڕینی كاڵا له‌ ئێران.

3- پشكنینی كۆرۆنا له‌ جۆری PCR

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مانگی دووی ساڵی ڕابردوەوە پێدانی ڤیزای گەشتیاری لەلایەن ئێرانەوە بە هاوڵاتییانی هەرێم وەستاوە و ئێستا تەنها بازرگان و نەخۆش دەتوانن ڤیزای ئێران وەربگرن.

بابەتی پێشتر

لە دیبەیتی کۆتایی ترەمپ و بایدندا مایکرۆفۆنەکان دەکوژێنرێنەوە ترەمپیش بە نادادپەروەرانە ناویدەبات

بابەتی دواتر

گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە کەرکوک دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی عێراق: کشانەوی دادوەر عەبدولڕەحمان سلێمان کاریگەری لەسەر کارەکانمان نابێت

دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی کشانەوەی دادوەر عەبدولڕەحمان سلێمان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. بەپێی راگەیەندراوەکەی دادگای فیدراڵی عێراق کە لە رۆژنامەی…
Total
0
Share