واتساپ، چەند گۆڕانکارییەکی نوێ تاقیدەکاتەوە

واتساپ، چەند گۆڕانکارییەکی نوێ تاقیدەکاتەوە، یەکێک لەوانە گۆڕینی رەنگی بەرنامەکەیە لەسەر مۆبایلەکانی ئایفۆن.

ئەم ئەزموونە نوێیە وەڵامی داواکاری بەکارهێنەران دەداتەوە و یارمەتییان دەدات رووکاری بەرنامەکە لەگەڵ ئارەزووەکانی خۆیان بگونجێنن و رەنگی دلخوازیان بەکاربهێنن.

بەپێی ئەوەی لە نوێترین وەشانی تاقیکاری بەرنامەکەدا لەسەر مۆبایلەکانی ئایفۆن چاودێریکرا، کۆمەڵێک بژاردەی نوێ زیادکرا بۆ گۆڕینی رەنگی  بەرنامەکە لە سەوزەوە بۆ رەنگەکانی دیکەی وەک شین و سپی و پەمەیی و وەنەوشەیی.

ئەو تایبەتمەندییە رێگە بەو کەسانە دەدات کە کێشەی بینینیان هەیە سوود لە رووکارێکی روونتری بەرنامەکە وەربگرن لەکاتی گۆڕینی رەنگەکەدا چونکە بەو جۆرە توخمەکان باشتر و روونتر نیشان دەدرێن.

پێشبینی دەکرێت لەداهاتوودا تایبەتمەندی و گۆڕانکاری دیکە زیادبکرێت، لەوانە، گۆڕینی رەنگی گفتوگۆکان بۆ رەنگی دیکە، ئەوەش رێگە بە بەکارهێنەران دەدات دەستێوەردانی کەسیی لە بەرنامەکەدا بکەن بەو پێییەی بە ویستی خۆیان و سەلیقەی خۆیان دەتوانن رەنگی چاتەکان دیارییبکەن.

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت نزیکەی 78 دۆلارە

بابەتی دواتر

بلینكن: دەمانەوێت رێگری لە فراوانبوونی بارگرژییەكان بكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share