بلینكن: دەمانەوێت رێگری لە فراوانبوونی بارگرژییەكان بكەین

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئامانجی سەردانەكەی ئاشكرادەكات و دەڵێت، بەدوای گەرەنتیدا دەگەڕێین کە ململانێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا فراوان نەبن.

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ كیریاكۆس میتسۆتاكیس، سەرۆك وەزیرانی یۆنان رایگەیاند، پێویستە لەسەرمان زامنی فراوان نەبوونی ململانێكان بكەین.

ئەوەش لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ دوورگەی كریت پاش سەردانەكەی بۆ ئیستانبوڵ و كۆبوونەوەیەكی دوورودرێژی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان.

وتیشی، “یەكێك لە مەترسییە راستەقینەكان سنووری نێوان ئیسرائیل و لوبنانە، دەمانەوێت هەرچییەك لەتوانادایە بیكەین، بۆ رێگری لە زیادبوونی بارگرژییەكان”.

پاش ئەو سەردانەی بۆ دوورگەی كریت، چاوەڕوان دەكرێت وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بگاتە ئوردن، پاشان ئیسرائیل و بەری خۆرئاوا و دواتریش ژمارەیەك لە وڵاتانی دیكەی ناوچەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیندیپێندت: ژنانی چالاكوان لە بەندینخانەكانی سعودییەدا دەستدرێژی سێكسییان كراوەتەسەر

ڕۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە، چالاكوانانی دۆسیەی مافەكانی ژنان لە بەندینخانەكانی سعودییەدا ڕوبەڕووی دەستدرێژی سێكسی و ئەشكەنجەدان بوونەتەوە. ڕاپۆرتی…
Total
0
Share