ئەمریکا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە منداڵان قەدەغەدەکات

لە ئەمریکا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە منداڵانی تەمەن خوار 17 ساڵان قەدەغەدەکرێت.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتی فلۆریدا پرۆژە یاسایەکی پەسەندکرد کە بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە منداڵانی خوار تەمەن 17 ساڵان قەدەغەدەکات، پرۆژە یاساکە بە دەنگی 106 پەرلەمانتار پەسەندکرا.

بەپێی پرۆژە یاساکە، دەبێت سەرجەم هەژمارەکانی منداڵان و هەرزەکارانی خوار تەمەنی 17 ساڵان دابخرێن.

لە رەشنووسی یاساکەدا باس لەوە نەکراوە کە کام پلاتفۆرم کاریگەریی نەرێنی لەسەر منداڵان زیاترە.

چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان منداڵان رووبەرووی قسەی ناشرین و دەستدرێژی سێکسی دەکاتەوە کە دەبێتە هۆی ئالوودەبوون و خەمۆکی.

کۆمپانیای مێتا کە خاوەنی فەیسبووک و ئینستاگرام و پلاتفۆرمەکانی دیکەی سۆشیال میدیایە، داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران کردووە بەدوای چارەسەرێکی دیکەدا بگەڕێن، وەک داواکردنی رەزامەندی دایک و باوک بۆ دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنەکان.

 

 

بابەتی پێشتر

رێژەی دانیشتوانی ئەڵمانیا بەهۆی کۆچکردن بۆ ئەو وڵاتە زیادی کردووە

بابەتی دواتر

لە ریزبەندی زانکۆکانی هەرێم، زانکۆی سلێمانی لە پلەی یەکەمدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share