ئەنتۆنی بلینكن: توركیا ئامادەیی نیشانداوە رۆڵی ئەرێنی لە دوای شەڕی غەززە هەبێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، توركیا ئامادەیی نیشانداوە رۆڵی ئەرێنی لە دوای شەڕی غەززە هەبێت و دەشڵێت، “پەرەسەندنی گرژییەكان لە بەرژەوەندیی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نییە”.

ئەمڕۆ شەممە، ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دوای سەردانێكی بۆ توركیا و كۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا توركییەكەی رایگەیاند، توركیا ئامادەیی نیشانداوە رۆڵی ئەرێنی لە دوای شەڕی غەززە هەبێت و بەو پێیەی رۆڵی توركیا دوای شەڕی غەززە گرنگە و پێویستە بە هەموو لایەك كاربكەین رووداوی هاوشێوەی 7ی ئۆكتۆبەر روونەداتەوە چونكە پەرەسەندنی گرژییەكان لە بەرژەوەندیی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نییە.

راشیگەیاند، دۆخی مرۆیی غەززە خراپە و هەوڵدەدەین هاوكاریی مرۆیی بگەیەنینە غەززە و كار بۆ ئەوە دەكەین هاتوچۆی دەریای سوور و بابولمەندەب گەرەنتی بكەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى نێوان بایدن و پۆتن ده‌ستیپێكرد

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پەیوەندییە تەلەفۆنییە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان سەرۆکی ڕوسیا و سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی دۆخی ئۆکرانیاوە دەستیپێکرد. میدیاكانى ڕوسیا بڵاویانكرده‌وه‌،…
Total
0
Share