په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى نێوان بایدن و پۆتن ده‌ستیپێكرد

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پەیوەندییە تەلەفۆنییە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان سەرۆکی ڕوسیا و سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی دۆخی ئۆکرانیاوە دەستیپێکرد.

میدیاكانى ڕوسیا بڵاویانكرده‌وه‌، کەمێک لەمەوبەر پەیوەندییە تەلەفۆنییە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان ڤلادمێر پوتن و جۆ بایدن دەستیپێکرد و لەئێستادا گفتوگۆی دۆخی ئۆکرانیا دەکەن.

باسیان له‌وه‌شكردووه‌، هەرچەندە بڕیاربوو کاتی قسەکردنی نێوان هه‌ر دوو سه‌رۆكه‌كه‌ ڕۆژی دووشەممە بەڕێوەبچێت، بەڵام لەسەر داوای ئەمریکا پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بۆ ئەمڕۆ پێشخراوە.

پێشتریش كۆشكى کرملین بڵاویكرده‌وه‌، پوتن و بایدن پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەن، كه‌ ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ مەترسی ئەگەری شەڕ و پێکدادان لە نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەفربارین لە ئەمریکا بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی 16 کەس و پچڕانی کارەبا لە یەک ملیۆنی دیکە

شەپۆلێکی بەهێزی بەفربارین زۆربەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای گرتووەتەوە و بەوهۆیەوە لە ڕووداوەکانی هاتوچۆدا لانیکەم 16 کەس گیانیان لەدەستداوە…
Total
0
Share