بەهۆی کەمبوونەوەی بودجەی هاوکارییە مرۆییەکان خاچی سوور هەزار و 500 کارمەندی کەمکردەوە

لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور رایگەیاند، نزیکەی هەزار و 500 هەلی کار دەبڕن و کارەکانیان هەڵدەوەشێننەوە لە هەندێک شوێن، ئەوەش دوای کەمبوونەوەی بودجەی هاوکاری مرۆیی.

رێکخراوەکە کە بنکەکەی لە جنێڤە رایگەیاندووە، هەفتەی رابردوو دەستەی کارگێڕیی کۆمپانیاکەیان رەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر کەمکردنەوەی تێچووی ساڵی 2023 و سەرەتای ساڵی 2024 بە بڕی 475.30 ملیۆن دۆلار.

لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ماوەی 12 مانگی داهاتوودا نزیکەی هەزار و 500 هەلی کار لە سەرانسەری جیهاندا کەمدەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لانیکەم 20 شوێن لە کۆی 350 شوێنی ئێستا لە سەرانسەری جیهان دادەخرێن، کە نووسینگەیەکی تری ICRC دەتوانێت  ناوچەکە بگرێتەئەستۆ، یان هاوبەشە مرۆییەکان یان گەشەپێدانەکان دەتوانن ئەو شوێنانە وەربگرن بۆ هاوکاریکردنیان. ئێمە ژمارەی بەرنامەکانمان کەمدەکەینەوە و هەندێکیان دادەخەین”.

لیژنەکە رایگەیاندووە کە ژمارەیەک بەڵێنی بەخشەرەکان لە کۆتایی ئەمساڵدا ” هاوکارییەکانیان لەو ئاستەدا نەبوون کە چاوەڕێمان دەکرد” و تێچوونەکان لەوە زیاتر بوون کە بۆ چارەکی کۆتایی ساڵی 2022 پلانی بۆ دانرابوو.

بابەتی پێشتر

لوقمان وەردی: لە تەڵاقدانی عێراقەوە بۆ شاگەشکەبوون بە رێکكەوتنێکی زۆرەملێ

بابەتی دواتر

چیفرین بە سەرۆکی (یوێفا) دەستنیشانکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share