ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ڕوسیا سەپاند

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر بانکی بازرگانی ڕوسیا و کۆمپانیایەکی کریپتۆکەرەنسی ڕوسی و دەیان کەسی ئەو وڵاتە سەپاند.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، وڵاتەکەی سزای بەسەر بانکی بازرگانیی ڕوسیا “ترانسکاپیتالدا” سەپاندووە کە نوێنەرەکانیان کۆمەڵێک بانکیان هەیە لە ئاسیا، لەوانەش لە چین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەهۆی ئەوەی هەوڵیانداوە یارمەتی ڕوسیا بدەن لە خۆدزینەوە لە سزاکانی ڕۆژئاوا.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ئەمریکا سزای بەسەر تۆڕێکی جیهانیی زیاتر لە 40 کەس و لایەندا سەپاندووە کە لەلایەن دەسەڵاتداری دەوڵەمەندی ڕوسی کۆنستانتین مالۆفیڤەوە ڕابەرایەتی دەکرێن، هەروەها سزای بەسەر ئەو ڕێکخراوانەشدا سەپاندووە کە “ئەرکی سەرەکییان کارئاسانیکردنە بۆ لایەنەکانی ڕوسیا تاوەکو خۆیان لە سزاکان بدزنەوە.”

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزای بەسەر ئەو کۆمپانیا ڕووسیانەشدا سەپاندووە کە لە بواری پیشەسازی کاردەکەن و گوایە سێیەمین گەورەترین کۆمپانیان لە جیهاندا.

لە لای خۆیەوە، برایان نیڵسن جێگری وەزیری خەزێنەی ئەمریکا دەڵێت، “هەموو ئەوانە دەکەینە ئامانج کە دەیانەوێت ڕوسیا لە سزاکان بدزنەوە یاخود هەوڵی بۆ دەدەن، چونکە ئەوان پشتیوانی لە جەنگە دڕندانەکەی پوتین دەکەن.”

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا هۆشداری دەداتە یاریزانەكانی مانچستەر سیتی

بابەتی دواتر

پێچەوانەی پێشبینییەكانی كەشناسی خۆڵبارین بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share