پەروین فاتیح: دوای پەسەندكردنی ناوی ئەندامان ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆدەبێتەوە

كاندیدێكی سەركەوتووی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت، دوای پەسەندكردنی ناوی ئەندامانی ئەنجومەن لە ماوەی 15 رۆژدا ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆدەبێتەوە و دەشڵێت، “لە سبەینێوە دانوستانەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك دەستپێدەكات”.

پەروین فاتیح كاندیدێكی سەركەوتووی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دەبێت لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەوەكانەوە ناوی ئەندامانی ئەنجومەن پەسەندبكرێت و بە نووسراو ئاراستەی كۆمسیۆنی كەركوك بكرێت ئەو كات بانگەواز بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەن دەكرێت.

ئاشكراشیكرد، “دوای گەیشتنی نووسراوەكە دەبێت پارێزگار لە ماوەی 15 رۆژدا بانگەواز بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێ بكات و ئەگەر بانگەوازەكەی نەكرد رۆژی 16یەم ئەندامانی نوێی ئەنجومەن دەتوانن یەكەم كۆبوونەوە ئەنجامبدەن”.

وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت لە سبەینێوە دانوستانەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك لە نێوان پێكهاتەكان دەستپێدەكات”.

بابەتی پێشتر

ئاكرێ.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا 7 كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

راوێژكارێكی سودانی: بەهای 100 دۆلار لە بازاڕدا دەبێتە 135 هەزار دینار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share