سبەینێ مووچەی مانگی 9ی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری کفری دابەشدەکرێت

پەروەردەی کفری ئاگاداری مامۆستایان دەکاتەوە کە سبەینێ سەردانی بەشی ژمێریاری پەروەردە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کفری سەرجەم باخچە و قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنوورەکە ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، “سبەینێ کە دەکاتە رۆژی 4ی کانونی یەکەمی 2023 کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی سەردانی بەشی ژمێریاری پەروەردە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی شایستەی مانگی 9ی مامۆستایانی وانەبێژ”.

پێشتریش حکومەتی عێراق رایگەیەندبوو رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 لە عێراق تەواوبووە و پرۆسەی دابەشکردنەکەی بەمزووانە دەستپێدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: بە هێڵی شەمەندەفەر شارەکان بەیەکەوە دەبەستینەوە

سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانی هەرێم، رایدەگەیەنێت، “بە هێڵی شەمەندەفەر شارەکان بەیەکەوە دەبەستینەوە”. د. محەمەد شوکرى، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانی هەرێم،…
Total
0
Share