راوێژكارێكی سودانی: بەهای 100 دۆلار لە بازاڕدا دەبێتە 135 هەزار دینار

راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئاییندەیەكی نزیكدا بەهای 100 دۆلار لە بازاڕدا دەبێتە 135هەزار دینار

مزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەم نزیكانە بەهای 100 دۆلار لە بازاڕەدا دەگاتە 135 هەزار دینار.

راشیگەیاند، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە ماوەی رابردوودا بەهۆی بارودۆخی عێراقەوە بووە، بەڵام لە ئاییندەیەكی نزیكدا بەهای 100 دۆلار لە بازاڕدا دەگاتە 135 هەزار دیناری عێراقی.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند رێوشوێنێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە ساڵی نوێوە گرتووەتەبەر.

بابەتی پێشتر

پەروین فاتیح: دوای پەسەندكردنی ناوی ئەندامان ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

ئەو تەواوکارە خۆراکییانەی بەرەنگاری خەمۆکی و دڵەڕاوکێ دەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share