پێشنیازێكی نوێ بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی تاكسی دەكرێت

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێشنیازێكی نوێ بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی تاكسی و لە رێگای پڕۆژەیەكەوە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەکرێت کە ئەو بابەتە پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانە.

ئازاد ئەحمەد سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ساڵی 2014ەوە ئۆتۆمبێلی تاكسی هاوردەی هەرێمی كوردستان نەكراوە و داوامانكردووە ئەو تاكسییانەی هاوردەدەكرێن مەرجەكانی سەلامەتییان تێدابێت و بە رەنگی تاكسی و لە هەمانكاتدا بۆ ناوشار پێوەری تێدابێت.

راشیگەیاند، ئەو پێشنیازە لە رێگای پڕۆژەیەكەوە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت دەبێت حكومەت رەزامەندی لەسەر بدات، بەڵام پێناچێت بۆ ئەمساڵ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی تاكسی دەستپێبكاتەوە.

بابەتی پێشتر

بۆردومانی سنووری قەندیل كرا

بابەتی دواتر

سەرکردەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی: هیچ بەرەوپێشچوونێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رووینەداوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی: گەشتەكانی فڕۆكەخانە ئاساییبوونەوە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانە ئاساییبوونەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی تێیدا هاتووە، بەهۆی خراپیی…
Total
0
Share