سەرکردەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی: هیچ بەرەوپێشچوونێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رووینەداوە

حاكم زاملی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، گفتوگۆکان بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چەقیانبەستووە و هیچ بەرەوپێشچوونێک رووینەداوە.

عەلی زوبەیدی سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، “گفتوگۆ و دانوستانەکان تایبەت بە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چەقیانبەستووە و هیچ بەرەوپێشچوونێکی نوێ رووینەداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئەو دۆخە ئەمنییەی عێراقی پێدا تێدەپەڕێت هۆکاری ئەو چەقبەستووییەن، چاوەڕێ دەکەین دوای پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و تەنانەت لە کاتی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەتە خۆجێیەکان ئەو پرسەش یەکلایی بکرێتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیلان غەفور: حكومەتی عێراق پێكبهێندرێت كاریگەری لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغداد دەبێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، عێراق بە دۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت و جگە لە پێكهێنانی حكومەت…
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر ئێران راگەیاند

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغداد نیگەرانیی قوڵی خۆی لەبارەی بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەردەبڕێت. باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی…
Total
0
Share