جۆ بایدن بەرپرسیارێتی هێرشەکەی بەغداد_ی لە ئەستۆگرت

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هێرشە موشەکییەکەی هەفتەی رابردووی سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە شاری بەغداد بە فەرمانی راستەوخۆی ئەو بووە.

جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە نامەیەکی بۆ کۆنگرێس ناردووە کە تێیدا هاتووە، بە مەبەستی پاراستنی گەلی ئەمریکا لە چوارشێوەی بەرپرسیارێتی سەر شانم فەرمانی ئەنجامدانی هێرشەکەم دەرکردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی کردوومە لە چوارچێوەی دەسەڵاتە دەستوورییەکانمە، وەک فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی وڵاتەکە و ئامادەی هەر رێوشوێنێکی نوێن لە ئەگەری هەر هەڕەشە و هێرشێک بۆ سەر هاوڵاتییانیان.

ئاشکراشیکرد، هێرشەکە لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان دژ نییە و بەپێی ماددەی 51 ی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە چوارچێوەی بەرگریکردن لە خود ئەنجامدراوە.

 

بابەتی پێشتر

وتەبێژی حکومەتی هەرێم: وەفدەکە گەیشتە بەغداد

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی: حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی پرسی مووچە چڕكردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق دواپێشهاتەكانی پەیوەست بە بۆردومانەكەی توركیا بۆسەر سەیرانگاكەی زاخۆ ئاشكرادەكات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەردەوامی هاندانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئەمدواییەی توركیا بۆسەر سەیرانگاكەی زاخۆ دووپاتدەكاتەوە. ئەحمەد سەحاف…
Total
0
Share