سەدر: جەنگی جیهانیی سێیەم بەڕێوەیە و نزا بۆ ئۆكرانیا بكەن

موقتەدا سەدر دەڵێت، جەنگی جیهانیی سێیەم بەڕێوەیە و داوا لە حاجییان دەكات نزا بۆ ئۆكرانیا بكەن بۆ ئەوەی جەنگ كۆتایی پێبێت.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە نووسراوێكدا كە لە شێوەی نامەیەكی واڵادایە، داوا لە حاجییان دەكات نزا بكەن و دەڵێت، خەڵكی هەژاری ئەفریقا و وڵاتانی جیهانی سێیەمتان بیرنەچێت كە ئیمپریالیزم و خۆبەزلزانەكان خێر و بێریان دەبەن.

سەدر جەختدەكاتەوە كە هەندێك كات و شوێن هەن نزاكردن تیایاندا زوو گیرادەبێت و لەو سۆنگەیەوە داوا لەو كەسانە دەكات كە چوونەتە حەج، نزابكەن عێراق لە پاشماوەی داگیركاری و میكرۆبی گەندەڵی ڕزگاریببێت.

لە درێژەی نووسراوەكەدا موقتەدا سەدر داوا لە حاجییان دەكات “نزا بۆ ئۆكرانییەكان بكەن لە جەنگ ڕزگاریانببێت و نزابكەن موسڵمانە چیچانییەكان نەگلێندرێنە ئەو جەنگەوە، كە ئاماژە بۆ بەڵا و وێرانكاری دەكات و تەنانەت دەوترێت جەنگی جیهانی چاوەڕوانكراوە و بەهۆی جەنگی ڕوسیا و ئۆكرانیاوە هەڵدەگیرسێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان درێژکرایەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان درێژکردەوە. کۆمسیۆنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا…
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: بانگەشەی هەڵبژاردن دانیشتنەکانی پەرلەمانی پەکخستووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، سەرقاڵبوون بە بانگەشەی هەڵبژاردن، کارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەکخستووە. سەڵاح تەمیمی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
Total
0
Share