لەماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 55 هەزار کۆمپانیا و دامەزراوە لە فەرەنسا مایەپوچ بوون

لەماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 55 هەزار کۆمپانیا و دامەزراوە لە فەرەنسا مایەپوچ بوون

لە راپۆرتێکی بانکی فەرەنسادا ئاماژە بەوەکراوە، لە ساڵی 2023دا زیاتر لە 55 هەزار کۆمپانیای وڵاتەکە مایەپوچبوونی خۆیان راگەیاندووە و داخراون.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، 55 هەزار و 492 کۆمپانیا و دامەزراوە تا مانگی کۆتایی ساڵی 2023 مایەپوچبوون و ئەو ئاستە، ئاستی مامناوەندی ساڵانی نێوان 2010 بۆ 2019 تێپەڕناکات.

جەخت لەوەشکراوەتەوە، ئەو شوێنانەی داخراون کۆمپانیا و دامەزراوەی بچووک بوون کە ژمارەی کارمەندیان نەگەیشتووەتەوە 250 کەس.

راپۆرتی بانکی فەرەنسی دەشڵێت، “ژمارەی کۆمپانیا مامناوەند و گەورەکان کە ژمارەی کارمەندانیان لە سەروو 250 کەسەوە بووە و داخراون لە ساڵی رابردوودا، 57 دانە بووە، ئەوەش دوو هێندەی ساڵی 2022 بووە.

بابەتی پێشتر

چۆن چاوەکانمان لە هیلاکبوون بپارێزین

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار دابەزینێکی کەمی بەخۆیەوە بینی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share