توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی بوونی سەوزایی لە شوێنێک کە مرۆڤ تێیدا دەژی وا دەکات، دوو ساڵ و نیو لە تەمەنی راستەقینەی خۆی بچوکتر دەربکەوێت.
توێژینەوەکە لە گۆڤاری Science of the Total Environment بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، ژیانکردن لەو شوێنانەی رووبەری سەوزاییان زۆر وا لە تاکەکان دەکات بچوکتر لە تەمەنی خۆیان دەربکەون.
توێژەران دەڵێن، سەوزایی دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە، پیسبوونی هەوا و ژاوەژاو کەمدەکاتەوە، چالاکی جەستەیی زیاترت پێدەبەخشێت و تێکڕای تاوان لە ناوچە سەوزاییەکان کەمترە، هەموو ئەمانەش هۆکارن بۆ ئەوەی مرۆڤ درەنگتر پیرببێت.