بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە لە پارێزگایەکی عێراق زیاتر لە 300 هەزار کەس ژیانیان لە مەترسیدایە

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، ژیانی 300 هەزار هاوڵاتیی عێراقی لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە لە مەترسیدایە بەهۆی بێئاوی و وشکەساڵییەوە.

فورات تەمیمی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق مەترسیی وشکەساڵی و بێئاوی لە ناوچەی بەلەدروزی سەربە پارێزگای دیالە دەخاتەڕوو بەپێی وتەی ئەو پەرلەمانتارە، ژیانی 300 هەزار دانیشتووی بەلەدروز سێیەم گەورەترین شاری سەربە پارێزگای دیالە لەمەترسیدایە، بەهۆی وشکەساڵیی توند و یەکێکە لەو شارانەی زۆرترین کاریگەریی وشکەساڵیی لەسەرە، هەروەها بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی ڕووباری دیالەوە کە دەڕژێتە دەریاچەی حەمرین بووەتەهۆی لە ناوچوونی سەدان هەزار زەوی کشتوکاڵی لەناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تائێستا حکومەت هیچ چارەسەرێکی بۆ قەیرانی ئاو لە بەلەدروز نییە و حکومەت هیچ گرنگییەک بەو مەترسییە نادات، باسی لەوەکردووە، “بەشێک لە خێزانەکانی ئەو ناوچەیە دەستیانکردووە بە کۆچکردن و جێهێشتنی شوێنەکە بەهۆی کەمی و دەستنەکەوتنی ئاوی خواردنەوە، ئەوەش ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ چۆڵبوونی ناوچەکە”.

جەختیکردووەتەوە، قەیرانی ئاو لە دیالە کۆتای نایەت و چەندین ساڵ بەر لە ئێستا پێشبینیی ئەم رووداوە کراوە و ئەگەری هەیە ئەم گرفتە بگۆڕێت بۆ کارەساتێکی گەورە، ئەگەر حکومەت هەڵنەستێت بە دانانی کەناڵێکی ئاو لە بەشی خوارەوەی ڕووباری خاڵسەوە تا ژیانی ملیۆنان کەس ڕزگار بکات.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی ڕاگەیەندراوی هەیە.. بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون و مردن بە هەوکردنی جگەر

بابەتی دواتر

پاش سعودیە و وڵاتانی کەنداو.. چین فیلمی "دۆکتۆر سترەینج" قەدەغە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share