یاسین مەحمود: بانكی ناوەندی چەند رێكارێكی نوێ دەگرێتەبەر و بەهای دۆلار دادەبەزێت

سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان رایدەگەیەنێت، دەستەی وەبەرهێنان بە نیازن وەبەرهێنەرەكان پابەندبكەن كە دەبێت سەرجەم مامەڵە و نرخەكانیان لە بری دۆلار بە دینار بێت و دەشڵێت، “بانكی ناوەندیی عێراق بە نیازە چەند رێكارێكی نوێ بگرێتەبەر كە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت”.

یاسین مەحمود سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەرجەم ئەو رێكارانەی لەلایەن حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراقەوە دەگیرێنەبەر ئامانج لێی بەرزكردنەوەی بەهای دینارە و لە ساڵی نوێوە بڕیارەكانی بانكی ناوەندیی عێراق بۆ مامەڵەكردن بە دینار لە بری دۆلار لە بەشێكی زۆری پارێزگاكانی عێراق خراوەتەبواری جێبەجێكردنەوە و هەرێمی كوردستانیش پێوەی پابەند دەبێت.

راشیگەیاند، دەستەی وەبەرهێنان بەنیازن وەبەرهێنەران پابەندبكەن كە دەبێت سەرجەم مامەڵە و نرخەكانیان لە بری دۆلار بە دینار بێت و سەرجەم ئەو رێكارانەش كاریگەریان لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.

ئاشكراشیكرد، بانكی ناوەندیی عێراق بە نیازە چەند رێكارێكی نوێ بگرێتەبەر و ئەو كەسانەی هەژماری بانكییان كردووەتەوە و مووچە وەردەگرن سوودمەندبن لە وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەرمی و ئەوەش وادەكات بەهای دۆلار دابەزین بەخۆوە ببینێت.

بابەتی پێشتر

بەشێك لە كێشەكانی هاوڵاتییان چارەسەركرا و رێگای دوكان - رانیە كرایەوە

بابەتی دواتر

عێراق دوا بڕیار لەبارەی هێرشەكانی ئەمریكاوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share