بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ کاشی زیاتری خستەبازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمرۆ پێنجشەممە بڵاوکردەوە و ئەمڕۆ 207 ملیۆن و 723 هەزار 357 دۆلاری فرۆشتووە و بەمەش بەراورد بە دوێنێ بڕی کاشی زیادکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بڵاوکردەوە، بە گوێرەی خشتەکە 43 ملیۆن و 780 هەزار دۆلاری بە کاش فرۆشتووە و 169 ملیۆن و 943 هەزار و 357 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە.

ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق روو لە بەرزییە، نزیکەی هەزار دینار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ لەمڕۆدا نرخی دۆلار زیادی کردووە و ئێستا 100 دۆلار هاوتای 153 هەزار و 500 دینارە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیندانییانی سیاسی بۆ وەرگرتنی زەوی ئاگاداردەکرێنەوە

ئەو فەرمانبەرانەی زیندانی سیاسی بوون ئاگاداردەکرێنەوە. بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “ئاگاداری ئەو فەرمانبەرانە دەکەینەوە کە…
Total
0
Share