پارەی یەدەگی عێراق 15 ملیار دۆلار زیادیكردووە

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە، پارەی یەدەگی بانكی ناوەندیی عێراق 15 ملیار دۆلاری سەرباربووە و چاوەڕواندەكرێت تەواوبوونی قەرزەكانی كوەیتیش داها زیاتربكات.

پسپۆڕێكی ئابوری دەڵێت، بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو 15 ملیار دۆلاری سەرباری یەدەگی بانكی ناوەندیی عێراق كردووە.

باسم جەمیل ئەنتۆن پسپۆڕی ئابوری ڕایگەیاند، بەهۆی گرژییەكانەوە نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و پێشبینیدەكرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا نرخەكان زیاتریش بەرزببنەوە.

دەشڵێت، ئەزموونەكانی ڕابردوو سەلماندوویانە كە عێراق پلانی ستراتیژی نییە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو بەرزبوونەوانەی لە نرخی نەوتدا دێنەئاراوە، “بۆیە دەبێت حكومەت بزانێت چۆن ئەو گۆڕانكارییانە لە بەرژەوەندیی خۆی بەكاربهێنێت”.

ئەو پسپۆڕەی ئابوری باس لە قەرزەكانی كوەیت لەسەر عێراق دەكات و ڕایدەگەیەنێت، “قەرزەكانی كوەیت كە ساڵانە 3 بۆ 4 ملیار دۆلار بوون تەواوبوون، ئەوەش زیادبوونێكی تری داهاتە و دەكرێت لە ئاوەدانكردنەوە و بنیادنانەوەدا بەگەڕبخرێت”.

بابەتی پێشتر

دەقی بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت بە نەوتی هەرێم

بابەتی دواتر

لە هەرێم دادگای تایبەت بە بازرگانی دادەمەزرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی: بۆ موچەی مانگی شەش، سلێمانی پارەی ناردووە و هەولێر و دهۆك نەیانناردووە

سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی ڕەتیدەكاتەوە هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی موچە نەگەڕانەوەی داهاتی ناوخۆی سلێمانی بێت، دەڵێت، تا ئێستا بەشێك لە…
Total
0
Share