سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی هەڵبژێردرا

بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی ژووری بازرگانیی سلێمانی، ئەمڕۆ سەرۆک و جێگران و نوێنەری ژووری بازرگانیی سلێمانی هەڵبژێردران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی، نەوزاد غەفور کەریم وەک سەرۆکی ژوور و هەریەک لە شێنێ ئیختیار و محەمەد رەسوڵ وەک جێگرانی سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی هەڵبژێردران.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا عوبێد ئەحمەد و بابان عوسمان، وەک نوێنەرانی ژووری بازرگانی بۆ یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێم هەڵبژێردران.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنی سەرۆک و جێگرانی ژووری بازرگانیی هەڵەبجە هەڵبژێردران، 7ی مانگیش ژووری بازرگانیی دهۆک و 8ی مانگیش ژووری بازرگانیی هەولێر هەمان هەنگاو دەنێن.

لە رێکەوتی 30ی تشرینی دووەمی 2023 هەڵبژاردنی ئەندامانی کارگێڕی ژوورە بازرگانیەکان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: بەفر و باران بارین دەستپێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

ژنێك بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێک لە خنکان رزگارکرا

منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و چوار مانگ، دوای ئەوەی دەکەوێتە نێو حەوزێکی ئاو لە خنکان رزگاردەکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی…
Total
0
Share