ئامێدی: لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس برینداربوون

ئەمڕۆ هەینی لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سەر رێگای ئامێدی دێرەلوک ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و پێنج کەس برینداربوون.

ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، “ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای ئامێدی دێرەلوک لە نزیک گوندی سەرگەلی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا لاندکروزەر ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری تۆیۆتا لاندکروزەر بووە و لە رووداوەکەدا پێنج کەس برینداربوون و زیانێکی ماددی زۆریشی لێکەوتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا لەبارەی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کرێی کارەبا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، رۆژانی پشووش پارەی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کارەبا وەردەگیرێت. وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان…
Total
0
Share