كۆمسیۆن دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی راگەیاند

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، ” ناتوانن لە 25ی شوباتی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدەن”.

بەپێی نووسراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق كە ئاراستەی سەرۆكایەتیی هەرێم كراوە و تێیدا هاتووە و ناتوانن هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 25ی ئەمساڵ ئەنجامبدەن، بەهۆی تەواونەكردنی رێكارەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكەوە.
هەر بەپێی نووسراوەكە كۆمسیۆن هۆكاری دواخستنەكەی بۆ رێكارە ژمێریارییەكانی وەزارەتی دارایی عێراق پەیوەست بە پارەداركردنی كۆمسیۆن گەڕاندووەتەوە كە رێگربووە لە جێبەجێكردنی خشتەكەی كۆمسیۆن سەبارەت گرێبەستكردن و كڕینی پێداویستییەكانی هەڵبژاردن.

هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە، كۆمسیۆن داوا لە سەرۆكایەتیی هەرێم دەكات كە وادەیەكی نوێ دیاریبكرێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەو وادەیەش بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەبێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

هاتوچۆی راپەڕین ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share