کەشناسی: خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و لە هەندێک ناوچە تاوەباران دەبێت

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە، بەپێی پێشبینییەکان تۆز و خۆڵبارین بەردەوام دەبێت، هەروەها لە هەندێک ناوچە تاوەباران دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بەزۆری هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆز و خۆڵێکی سووک، لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و شاری دهۆک هەروەها ناوچە شاخاوییەکانی  باکوور تاوەباران دەبارێت لەگەڵ بوونی بروسکە.

پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە بە 1 بۆ 2 پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ  .

هەروەها سبەینێ، ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ تاوەباران و بروسکەی کورتخایەن، لە ناوچە جیاجیاکان بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و رۆژهەڵات، هەروەها بەردەوامی تۆز و خۆڵ لە زۆربەی کاتەکاندا.

پلەکانی گەرماش لە زۆربەی ناوچەکان نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان تایبەت كراوە بە “دۆخی كەسوكاری ئەنفالكراوان”

بڕیارە پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ دانیشتنی ژمارە حەوتی خولی بەهارە بەڕێوەببات، تیایدا دۆخی كەسوكاری ئەنفالكراوان تاووتوێ دەكرێت. لە ڕاگەیەندراوێكدا،…
زیاتر ببینە

سامان حسێن: هەزاران خاوەن پێداویستیی تایبەت هەن کە پارەیان نییە گۆشت بکڕن بۆچی خێر دەبەنە دەرەوە؟

سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان، ڕایگەیاند، هەزاران خاوەن پێداویستیی تایبەت هەن کە پارەیان نییە گۆشت بکڕن بۆچی خێر دەبەنە…
Total
0
Share